"بەھۆی پێشێلکاریی دەستورییەوە بودجە بۆ پەرلەمان گەڕێنراوەتەوە"

"بەھۆی پێشێلکاریی دەستورییەوە بودجە بۆ پەرلەمان گەڕێنراوەتەوە"

بەوتەی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بوونی پێشێلکاریی دەستوریی دەگەرێنێتـەوە.
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، کە بەھۆی بوونی چەند پێشێلکارییەکی دەستورییەوە، سەرۆک کۆمار پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی (٢٠١٨)ی  بۆ ئەنجومەنی نوێنەران گەڕاندۆتەوە.
دەشڵێت، ئەو بڕیارە مافێکی دەستوریی سەرۆک کۆماری عێراقە.
عەلاوی باسی لەوەشکردووە، کە کەمکردنەوەی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی (٢٠١٨)دا ھەنگاوێکی سیاسییە بۆ فشارخستنە سەر ھەرێم و ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵەی کردووە کاتێک دەسەڵاتـی تەواوەتی داوەتە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەچەند رۆژی رابردوودا، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران گەڕاندەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە