حەیدەر عەبادی و بیناڵی یەڵدرم پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

حەیدەر عەبادی و بیناڵی یەڵدرم پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

پاش سەرکەوتنی پڕۆسەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە پێشهاتە پەیوەندیدارەکان بە گشتپرسییەکی باشووری کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە عێراقییەکەی کرد .

حەیدەر عەبادی لە ڕاگەیندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەنجامداوەو بە یەڵدرم-ی ڕاگەیاندووە، "سنوورەكانی عێراق لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنتڕۆڵكراون و رێگە بە چەكدارانی بیانی نادەین بێنە ناو خاكی عێراقەوە".
هەروەها بیناڵی یڵدرم، بە عەبادی ڕاگەیاند، "بەبێ ڕەزامەندی بەغدا هیچ ئۆپراسیۆنێك لە باشووری كوردستان دژی پەكەكە ئەنجامنادەین".
یڵدرم ووتیشی، "رێز لەسەروەری خاكی عێراق دەگرین، هیچ كارێك ناكەین زیان بەسەروەری خاكی عێراق بگەیەنین".    

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە