لە درێژەی ئەو کوشتن و بڕینەی دەستیپێکردووە، سوپای توركیا له سنووری عامودێ له كانتۆنی قامیشلۆ، هاووڵاتییه‌كی دیکەی گولـله‌بارانی كرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فوڕات نیوز، له سنووری عامودێ له‌كانتۆنی قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان، لەلایەن هێزەکانی سوپای توركیاوە ته‌قه له‌هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (كامیران به‌دران كه‌نان) ته‌مه‌ن 25 ساڵ کراوەو و به‌هۆیه‌وه برینداربووە.
باس لەوەشکراوە، کە ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی گوندی تۆكێ له ناوچه‌ی عامودێیە.
هەروەها هێما بەوەشکراوە، کە پاش كامیران ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عامودێ كراوه و له ئێستادا له‌ژێر چاره‌سه‌ریی پزیشكیدایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە