پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری کازمی مەرجی پێویست بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پێش وەختەی ڕاگەیاند .
عەبدۆلحسێن الهنداوی ڕاوێژکاری موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاروباری هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کە ئەگەر چەندین مەرج بێتە پێشەوە ، ئەوە بەرێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە ماوەی ٨ مانگی داهاتوودا بوونی دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک الهنداوی ڕایگەیاند : بابەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پێش وەختە و عادیلانە ، یەکەمین بابەت لە بەرنامەی دەوڵەتە کە موستەفا کازمی پێی پابەندە . من وەکوو ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران سێ کارگرووپی پەیوەندیدار بە چوارچێوەی یاسادانان ، جیبەجێ کردن و میدیاییەوە بەڕێوە دەبەم .
ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : ئێمە بە دوای گرووپگەلێکی بەهێزی نێودەوڵەتین بۆ چاودێری لە سەر هەڵبژاردنەکان کە ئەم گرووپانە لە کاروباری عێراق دا دەستوەردان نەکەن . لە ڕابردوودا کارمەندانی باڵیۆزخانەکان لە چاودێری هەڵبژاردنەکان ئامادەییان هەبوو کە ئەم کارە نادرووست بوو ، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ش لە چاودێری کردن لە سەر ڕەوندی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دا کەمتەرخەمی کردووە ، هەڵبژرادن بڕیارێکی سیاسییە و دەبێ ئامانجی ڕاستگۆیانە و سادیقانە و تەندرووستی بۆ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنەکان بە بێ حیلە بوونی هەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە