پەیامی کورد … پەرلمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی بە جینۆساید ناساند
پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ داوە، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەداوە و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە.
پرۆکە بڕیارەکە لەلایەن جۆرج داڵەمان، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو، پێشتریش لە 30ی حوزەیران لە کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان پەسندکراوە.
ئێوارە رۆژی چوارشەممە 14-07-2021 پرۆژەکە لە دانیشتنی پەرلەمانی بەلجیکا خرایەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە کرا، سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی بەلجیکا پشتگیرییان بۆ بڕیارەکە دەربڕی.
لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا لە کۆی 150 پەرلەمانتار، 139 پەرلەمانتاریان ئامادە بوون و سەرجەمیان بە بەڵێ دەنگیان بە پرۆژە پێشنیازکراوەکە دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش لە دژی پرۆژەکە دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبوو.
پارتە جیاوازەکانی بەلجیکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشی بەلجیکا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە