وەزارەتی پێشمەرگە: چەندین بنكەی داعش خاپور كران

وەزارەتی پێشمەرگە: چەندین بنكەی داعش خاپور كران

پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە: چەندین بنكەی داعش خاپور كران

 

لەبارەی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمان، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا چەندین بنكەی داعش خاپووركراون و سێ ئۆتۆمبێل سوتێنراون.

 

سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزێكی سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان ئەنجامدرا، لە گوندەكانی پەلكانە و قۆریچایی لە سنووری نێوان قەزای كفری و خورماتوو. لەو ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل سووتێنران و چەندین بنكەی تیرۆریستان خاپوور كران".

 

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكردووە "ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دوورخستنەوەو لەناوبردنی تیرۆریستانە لەو ناوچانە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە