پەیامی کورد … بەرپرسێکی پارتی لە سەر دەسکاری کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەولێر هاتە دەنگ
ئەمڕۆ سێشەممە هاوار محەمەد بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ڕای گەیاند ماوەی 28 رۆژە لە بەغدان و ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە دەست نەبووە هۆی گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژادنەكە، بۆیە هەر گۆڕانێك لە ئەنجامەكان بكرێت، بە گوشار یان سەفقەی ماددی دەكرێت و ئەمەش قبووڵكراو نابێت.
هاوار محەمەد لەبارەی گۆڕانکاری ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق رای گەیاندووە "لە ماوەی 28 ڕۆژ کە لە بەغدا چاودێری دووبارە جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکانمان کرد، کۆی دەنگی ناو سندوقەکان و ڕاپۆرتەکان و تەنانەت بارکۆدەکانیش ھاوشێوە بوون و ھیچ جیاوازیەک لە ئەنجامەکان نەبوو، تا ئەم ساتەش ئەنجام و کۆنووس و ڕاسپاردەی تەواوی لێژنەکان کە ھەموویان بە ئاگاداری ئێمە و تەواوی لایەنە سیاسییەکان نووسراون لە دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکانن و تا ئێستا لێکۆڵینەوەیان تەواو نەبووە".
دەشڵێ "ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ھەر گۆڕانکارییەک لە دەرئەنجامەکان بووبێت یان لەژێر فشار کراوە یان سەفقەیەکی ماددی لە پشتە، بۆیە بە ھیچ شێوەیەک قەبووڵکراو نابێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکەین".
لە كۆتاییشدا ھیوای خواستووە كە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق و دەستەی دادوەری دەرگای دۆزەخ بە ڕووی خۆیان و تەواوی عێراقدا نەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە