کۆمەڵێک پڕۆژەی گرینگ لە ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێن

کۆمەڵێک پڕۆژەی گرینگ لە ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێن

پەیامی کورد     ...   کۆمەڵێک پڕۆژەی گرینگ لە ناحیەی خەلیفان جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان ڕاگەیاند، زۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ماوەی ڕابردوودا وەستاون، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا دەست کراوە بە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی بەشێکی زۆریان و بەشێکی تریشیان لە داھاتوودا جێبەجێ دەکرێن.

بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان، مەغدید مەعرووف، ڕایگەیاند: "چەند پرۆژەکی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی سپیلک-خەلیفان و دۆڵی ئاڵانە و گەلی عەلی بەگ-خەلیفان قیڕتاو کراون لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر و بە گوژمەی ٨٠ ملیۆن دینار پرۆژەکان جێبەجێ کراون."

مەعرووف ئەوەیشی ڕاگەیاند: "لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ بە چەند پرۆژەیەک لە سەنتەری ناحیە و گوندەکان کێشەی کەمئاوی چارەسەر کراوە، کە پێشتر بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکرا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتی جووتیاران چەند جۆگەیەکی ئاودێری لە شارەدێی خەلیفان لەلایەن شارەوانییەوە جێبەجێ کراوە."

ناوبراو دەشڵێت: "لەداھاتوودا چەند پرۆژەیەکی تر بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان جێبەجێ دەکەین، بەتایبەتی لەبواری گەشتوگوزاردا ."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە