پەیامی کورد... وهزارهتی رۆشنبیریی ههرێم: ههر پهیجێك كاری میدیایی بكات دهبێت ناوی خۆی تۆمار بكات
وەزارەتی رۆشنبیری و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە، لە رێنماییەکی تایبەتدا داوا دەکات لە ماوەی سێ مانگدا ھەموو ئەو پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییانەی كاری میدیایی دەكەن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. بەڕێوبەری گشتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، میدیای ئەلیکترۆنی کێشەی بۆ دادگاکان و حکومەت و خەڵکیش دروستکردووە و پێویستە رێکبخرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوە هەیە زیاتر لە 120 ماڵپەڕ و پەیج تائێستا ناویان تۆمارکراوە و سەدان ماڵپەڕ و پێگە دیکە هەن کە سەرچاوەکانیان دیار نییە.
لە رێنمایە نوێکەی وەزارەتی رۆشبیری کە لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە هاتووە، سەرجەم ئەو دەزگا و پەیج و وێبسایتانەی کە کاری میدیایی دەکەن دەبێت خۆیان تۆمار بکەن ئەگەر نا رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
شێروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان بە كهناڵی کوردستان24ی راگەیاند: "بێسەروبەرییەک لە کاری میدیای ئەلیکترۆنی هەیە و باش و خراپ تێکەڵ بووە، زیاتر لە 10 سکاڵا لای ئێمە هەن، کەس و خێزان یان داواکاری گشتی سکاڵای هەبووە لەسەر پەیجەکانی سۆشیال میدیا و ئەو پەیجانەش ناسراو نین و کەس نازانێ هی کێن لە کوێ کاردەکەن و کێ ئاراستەیان دەکات، بۆیە دەمانەوێت ئەوە رێکبخەینەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە