پەیامی کورد ... لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران لانیکەم ١٠ ئەندامی ئەو گرووپە کوژرا .
هێرشی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەکەگەلی سەر بە ئێران لە ناوچەی بووکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام درا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە العربیە ، ڕۆژی یەکشەممە لاینکەم ١٠ هێزی سەربازی سەر بە ئێران لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە دەرئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لە ناوچەی بووکەمال لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە نزیکی سنووری عێراق کوژران .
لە سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی لە ڕۆژهەلاتی سووریا ئەنجامدا ، پێشتریش چەندین هێرشی بۆ سەر سەر بنکە و پایەگاکانی هێزەکانی شیعە ی لایەنگری ئێران لە هەمان ناوچە لە نزیکی سنوورەکانی عێراق ئەنجامداوە . بە ووتەی کەناڵی تەلەفزیۆنی الحدث ، لەم هێرشەدا لانیکەم شەش سەربازی شیعە کوژراون .
بە ووتەی الحدث ، پێستریش ڕۆژی شەممە ، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی نوێی هیزە تایبەتییەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ، لە شوێنی جێگیر بوونی ئەم گرووپانە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی کردبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە