پەیامی کورد ... ئانکارا پەیامێک ئاراستەی بەغدا دەکات .
تورکیا داوا لە بەغدا دەکات کە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ حزبی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " کە ئەوان بە تێرۆرسیت ناودەبات لەگەڵ ئەم
ووڵاتەدا هاوکاری بکات
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە اخبار العراق حامی اقصوی ووتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ووتی : ووتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند کە لە دوو ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێمەدا بە ناوی " پەنجەی بەبر " و " پەنجەی هەڵۆ " جگە لە سەربازان و ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ئەو زەرەرو زیانانەی پێشهاتووە هەموو قسەی ناڕاستن . ئەم جۆرە قسانە تەنیا یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە هیزی ئەوەی بداتە PKK کە جارێکی دیکە ئۆپراسیۆنی چەکدارانەی خۆی لە ناو خاکی تورکیا زیاتر بکات و ئەوان زیاتر بەم کارە تەشویق بکات .
هەروەها ڕایگەیاندووە : نابێ عێراق ببێتە کەل و پەلێک بۆ تێرۆریستان و بە دوای تێکدانی بیروڕای خەڵکی بێت .
لە هەموو قۆناغەکاندا ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە گرنیگییەکی تایبەتی بۆ تەندرووستی و ئەمنییەتی خەڵکی سڤیل لە بەرچاو گرتووە و بەرپرسانی عێراقی ش ئەم بابەتە بە باسی دەزانن و ئاگادارن . یزەکانی سەربازی ئێمە لەمبارەوە ئەزموونێکی باشیان هەبووە و پڕۆژەکانی ئەوان پاک ە .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆتاییدا ووتی : دەمانەویت جاریکی دیکە جەخت بکەینەوە کە لە عیراق چاوەڕوانی هاوکاری دەکەین لەگەڵ ووڵاتەکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ PKK کە ئەمنییەت و حۆکمڕانی نەتەوەیی ئێمەی خستووەتە مەترسییەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە