پەیامی کورد ... باری تەندرووستی دۆناڵد ترامپ بەرەو خراپ بوون دەڕوات .
میدیا جیهانییەکان ڕاپۆرت دەدەن کە سەرۆککۆماری ئەمریکا تووشی " تا لەگەڵ کۆکە " بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە پێستر ڕاگەێندرابوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بووە لە ئێستادا تووشی " تا و کۆکە " بووە .
گۆڤاری " Vanity Fair " نووسی : دوو کەس لە کۆماری خوازەکان نکە لەگەڵ کۆشکی سپی لە پەیوەندی دان ڕایانگەیاندووە کە نەخۆشییەکەی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ " تا و کۆکە " بەرەڕووە لە حاڵێکدا کە هاوسەرەکی " مێلانیا " هیچ نیشانەیەکی تایبەتی نییە .
بە ووتەی ئەم گۆڤارە ، یەکێک لە سەرچاوەگەلی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی بە هۆی بەرز بوونی تەمەنی سەرۆککۆمار " ٧٤ ساڵ " نیگەرانی بار تەندرووستی ئەون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە