پەیامی کورد ... بە فەرمانی پاشای سەعوودی فەرماندەی هێزەکانی هاوبەشی سەعوودی لە یەمەن و ژمارەیەکی دیکەی ئەفسەرانی سەربازی لەکار لادا .
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عەرەبستان ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : پاشای عەرەبستان لە فەرمانێکدا ، فەرماندەی هێزەکانی هاوبەشی هاوپەیمانی سەعوودی - ئیماراتی لە یەمەن لە کارلادا و ئەوی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دۆسیەی فەساد ڕادەستی هێزی قەزایی و یاسایی ئەم ووڵاتە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک پاشای سەعوودیە هەروەها لەم فەرمانەدا ، جێگری ئەمیری الجوف و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەران و کارمەندانی سڤیلی لە وەزارەتی بەرگری ئەو وولاتە ەکار لادا و بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە ڕادەستی هێزی قەزایی کراون .
بەم پێیە ئەم فەرماندەیە " فەهد بن تورکی بن عەبدۆلعەزیز " فەرماندەی هێزەکانی هاوبەشی سەعوودی خانەنشین و بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە ڕادەستی هێزی قەزایی ئەم ووڵاتە کراوە .
ژێنێڕاڵ " مطلق بن سالم بن مطلق الازیمع " جێگری سەرۆکی کۆمیتەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەم ووڵاتە وەکوو سەرپەرشتی گشتی هێزەکانی هاوبەشی ئەم ووڵاتە دانرا .
جگە لەمانە " عەبدۆلعەزیز بن فەهد بن تورکی جیگری ئەمیری ناوچەی الجوف یش لە کارەکەی لادرا و بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەستی دەزگاکانی یاسایی کراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە