هێرشی مووشەکی زەوین بە هەوای پانتسیر - ئێس ١ ی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی حۆمەیمیم

هێرشی مووشەکی زەوین بە هەوای پانتسیر - ئێس ١ ی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی حۆمەیمیم

پەیامی کورد   ...    هێرشی مووشەکی زەوین بە هەوای پانتسیر - ئێس ١ ی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بنکەی حۆمەیمیم .

پانتسیر - ئێس ١ ی ڕووسیا ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە نزیکی بنکەی حۆمەیمیم دەبوو کردە ئامانج و تێکیشکاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری فێدراسیۆنی ڕووسیا هاتووە ، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ، ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەوە بەرەو بنکەی حۆمەیمیم لە سووریا نزیک دەبووەوە کە کەوتە بەر ئامانجی مووشەکی ڕووسی زەوین بە هەوای ی "PANTSIR-S

کەل و پەلەکانی ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە کە تێکشکاوە لە دەریای مەدیتەرانەیە هێشتا کۆ نەکراوەتەوە . بنکەی حۆمەیمیم لە دوای ئەم ڕووداوە لە حاڵەتی ئاسایی پەرە بە کارەکانی خۆی دەدات .

جێگای ئاماژەدانە ڕۆژی دووشەممە میلیشیا سەربازییەکان هێرشی مووشەکی یان بە بەکار هێنای فڕۆکەگەلی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر شاری کەنارئاوی جەبلە لە سووریا ئەنجام داوە ، ئەم شارە لە پارێزگای لازێقیەیە .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە