پەیامی کورد … ئەمریکا: هێرشەکەی سەر هەولێر ئێمەی تووڕە کردووە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک رایگەیاند: ئەو هێرشانە ئێمەی تووڕە کردووە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئێمەی تووڕە کردووە ".
دەشڵێت، "گەلی عێراق دەمێکە بەدەست ئەمجۆرە توندوتیژییە و پێشێلکردنی سەروەرییەکەی دەناڵێنێت".
کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەوی رابردوو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پاش چەند خولەکێک لەو هێرشە، سێ موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک کران
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە