پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی : ترامپ تاوانبارە و بە هیچ جۆرێک ووتووێژی لەگەڵ ناکەین
سەردار دێهقان ڕایگەیاند بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ترامپ ووتووێژ ناکەین و هەر جۆرە ماجەرایەک لە ئاستی بەرفراواندا وولامدەری دەبین .
ڕاوێژکاری سەربازی ڕابەری باڵای ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ترامپ کەسێکی تاوانبارە ووتووێژ لەگەڵ دەوڵەتەکی ئەودا بە هیچ جۆرێک قابوول نەکرد و ووتی کە ئێران بەردەوامی بە سیاسەتەکانی خۆی دەدات لە ناوچەکەدا .
بە پێی ڕاپۆرتێکی سەردار حسێن دێهقان لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی الجزیرە ڕایگەیاندووە کە ئێران سەبارەت بە مووشەکەکانی خۆی بە هیچ جۆرێک ووتوویژ ناکات و لە لایەکی دیکەشەوە هەرجۆرە هەنگاوێک لە لایەن ئەمریکاوە لە کەنداوی فارس بە شێوەی بەرفراوان و پەرەپێدراو ووڵا دەدرێتەوە .
ڕاوێژکاری سەربازی خامنەیی دەربارەی ئاڵۆزییەکانی لیبیا ش هەروەها ووتی : ئێران پاڵپشتی دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی لیبیا دەکات کە مەشرووعییەتی نێودەوڵەتی هەیە و هەروەها ئەو قسانەی کە دەربارەی یارمەتیدانی ئێران بە هیزەکانی خەڵیفە حەفتەر دەوترێت ، بەتاڵ و پووچ و پێکەنین ئاویە .
هەروەها ووتی شەڕی یەمەن شەڕێکی بێهوودەیە لە لایەن ڕیازەوە و داوای لە دەوڵەتی سەعوودییە کرد تاکوو پێداجوونەوە بە سیاسەتەکانی خۆیدا بکاتەوە و لەم شەڕە دەربچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە