وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیله‌رسن: ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان, كه به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه، ره‌نگه جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه.
ریكس تیله‌رسن, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له وڵاتی كوه‌یت رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاواره‌كانی عێراق نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان, كه به‌هۆی هاتنی داعش ئاواره‌بوونه، ره‌نگه جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، داعشی له 98%ی ئه‌و زه‌وییانه تێك‌شكاند، كه كۆنتڕۆڵی كردبوون.
تیلەرسن راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوی داعش وێرانی كردوون، یاخود به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران بوونه، سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە