پەیامی کورد … لە ئێندۆنیزیا ٧٥ کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا
حكومه‌تی ئێندۆنیزیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی کە به‌هۆی لافاوه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته مردون گه‌یشته 75 كه‌س.
ئاژانسی ئیداره‌دانی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كان لە ئێندۆنیزیا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی له دوێنێه‌وه رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه بوه هۆی رودانی لافاوێكی به‌هێز ،هه‌زاران ماڵ زیانی به‌ركه‌وتوه و گه‌ڕان و هەڵمەتەکانی رزگاركردنیش به‌دوای زیانلێكەوتوان، به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له دوای لافاوه‌كه‌وه تا ئێستا ته‌رمی ٧٥ كه‌س به مردویی دۆزراونه‌ته‌وه،٤٢ كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و نۆ كه‌سیش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی مردوان بەرزبێتەوە.
ئاژانسی ئیداره‌دانی كاره‌ساته نیشتمانییه‌كان باسی له‌وه‌شكرد، بەهۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه هه‌زاران كه‌س له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بون، هه‌ر له‌و ناوچانه‌ش ته‌زوی كاره‌با پچڕاوه و ژماره‌یه‌ك رێگا داخراون به روی هاتوچۆدا.
ئێندۆنیزیا له وەرزی بارانباریندا بەهۆی هەرەس و لافاوەوە روبه‌روی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌بێته‌وه، ژینگەپارێزانیش ئاشكرایده‌كه‌ن بڕینه‌وه‌ی دار له دارستانەکان و تێكچوی ژینگه ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی زیاتركردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە