نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد … نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری مایەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 86.87 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی بەرزبوونەوەی نەوتی کۆگاکراو لەئەمریکا  و پلانەکەی ئۆپیک پڵەس، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 86 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە