پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو ڕووسیا سەفەر دەکات
وەزیری کاروباری ئێران بۆ دیدار و چاوپێکەوتن و ووتووێژ لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی خۆی ، هەفتەی داهاتوو بەرەو مۆسکۆ سەفەر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنێکی میدیایی خۆیدا ڕایگەیاند ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەرواری ١٦ی جوون لە مۆسکۆ لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدار دەکات .
زاخارۆڤا هەروەها ووتی " ١٦ی جوون سەفەرەکەی زەریف بۆ ڕووسیا لە حاڵی بەرنامە داڕێشتنن و بڕیار وایە لەم سەفەرەدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ووتووێژی هەبێت . هەروەها جێگای ئاماژەدانە لە حاڵی ئێستادا داڕێستن بەرنامەکان لەمبارەوە ئەنجام دەدرێت و هەواڵ و زانیارییەکان دەربارەی ئەم دیدار درەنگتر ڕادەگەێندرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە