سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئیمارات لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی ئیمارات لە هەولێر کرد

پەیامی کورد  ...    ئەمڕۆ یه‌كشەممە‌ 28ـی4ـی2019 سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید كونسوڵی نوێی ووڵاتی ئیمارات له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا، كونسوڵی نوێی ئیمارات، سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سیاسی وڵاته‌كه‌ی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و پێزانینی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.
كونسوڵی نوێی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، به‌ناوی ووڵاته‌كه‌یه‌وه‌، سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان كرد، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئیمارات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ یارمه‌تیدان ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی سوپاسی كونسوڵی نوێی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و وێڕأی ئاماژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جه‌ختی له‌ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی سیاسی و ئابووری و كولتووریی نێوان ئیمارات و هەرێمی كوردستان کردە‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە