لە كێشمیر هێرش كرایە سەر سوپای هیندستان

لە كێشمیر هێرش كرایە سەر سوپای هیندستان
پەیامی کورد   ...  لە كێشمیر هێرش كرایە سەر سوپای هیندستان

دوێنێ پێنجشەممە گرووپە چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر پێگەكانی سووپای هیندستان لە هەرێمی كێشمیر، بەو هۆیەوە سێ سەرباز كوژران.

كاربەدەستێك لە سوپای هیندستان بۆ ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز رایگەیاند هێرشەكە لە ناوچەی راجۆری هەرێمی كێشمیری زۆرینە موسڵمان روویداوە لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی زووی پێنج شەممە و گەمارۆی شوێنەكە دراوە و پرۆسەی گەران و پشكنین دەستیپێكردووە.

راشیگەیاند لە هێرشەكەدا سێ سەرباز كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون و ووڵامی هێرشەكەش دراوەتەوە.

ئەم هێرشە دوای چەند رۆژێك دێت لە ساڵوەگەڕی هەڵوەشاندنەوەی حكوومی خۆبەڕێوبەری بۆ هەرێمی كێشمیر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە