پەیامی کورد ... ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لەگەڵ لۆبنان تۆپخانە و سیستەمی بەرگری مووشەکی جێگیر کرد
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئیسرائیل ئامادەبوونی سەربازی لە سنوورەکانی لۆبنان بەهێز کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاند : ئەرتەشی ئیسرائیل لە سنوورەکانی لۆبنان ، تۆپخانە و سیستەمی دژە مووشەکی جێگیر کردووە
لە لایەکی دیکەوە بنکەی هەواڵی دیکە ڕایگەیاندووە : فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە سنووری ئاسمانی لۆبنان یان پێشیل کردووە و هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی وولاتی ئیسرائیل لە سەر گوندەکان و شارەکانی حاصیبا و عرقوب تاکوو ئاسمانی جبل الوسطانی و بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی جبل الشیخ لە بۆقاع ی ڕۆژهەڵات خراونەتە فڕینەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە