عەرەبستان داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن

عەرەبستان داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن

پەیامی کورد    ...    عەرەبستان داوا لە هاووڵاتییەکانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن .

باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه‌ له‌ توركیا هاووڵاتیه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌، كه‌ تا سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ توركیا به‌جێبهێڵن و به‌په‌له‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خاكی ووڵاتەکەیان.
باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه‌ له‌ توركیا له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا ڕایگەیاندووە  "بڕیاردراوه‌ گه‌شتكردنی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ ژماره‌یه‌ك ووڵات و له‌نێویشیاندا توركیا رابگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه‌ له‌ رێگه‌ی هێڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات تا سبه‌ی ١٢ی مانگ، توركیا به‌جێبهێڵن، ئه‌و بڕیاره‌ش سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سەعوودیه‌ و خێزانەکانیان ده‌گرێته‌وه‌. 

باڵیۆزخانه‌ی سەعوودیه‌ له‌ توركیا باسی لەوەشکردوە، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كان به‌گوێره‌ی خواستی خۆیان ده‌بێت و هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گرتوه‌ته‌به‌ر.
سەعوودیه‌ پێشتر گه‌شتكردنی هاوڵاتیه‌كانی بۆ 14 وڵات له‌وانه‌ش، عێراق، ئیتاڵیا، كۆریای باشوور، لوبنان، میسڕ، كوه‌یت، ئیمارات، به‌حره‌ین، عومان، فەڕه‌نسا،ئاڵمانیا، توركیا و ئیسپانیا قه‌ده‌غه‌كردبو.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كانی سعودیه‌، 20 حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، شه‌وی رابردوش یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ توركیا راگه‌یه‌ندرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە