پەیامی کورد... نهتهوهیهكگرتووهكان و یهكێتی ئهوروپا چۆڵكردنی غهززه رهتدهكهنهوه
شەڕ و بۆردومانەکانی ئیسرائیل و غەزە بەردەوامە ژمارە گیانلەدەستدان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە هاوکات، دوای نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێتی ئەوروپاش چۆڵکردنی غەززە رەتدەکاتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە 400 هەزار فەلەستینی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.
هەرچی ژمارەی قوربانییەکانیشە، تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، دوو هەزار و 329 فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە 614ـیان منداڵن، نزیکەی 10 هەزاری دیکەش برینداربوون.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، هەزار و 300 ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە کە 258ـیان سەرباز بوون و زیاتر لە سێ هەزار 300 کەسی دیکەس برینداربوون.
هاوکات کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان بۆ غەززە و تا ئێستا بە بڕی 78 ملیۆن دۆلار هاوکاریان گەیاندووەتە هاووڵاتیانی ئەو شارە.
بەرەبەیانی رۆژی 7ی ئەم مانگە، لە کەرتی غەززەوە بە بەکارهێنانی هەزاران موشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و چەندین چەکداری فەڵەستینیش دزەیان کردە ناو خاکی ئیسرائیلەوە و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیان پێکردهوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە