لە ئەمریکا ٦٢ کەس بە هۆی زریانەوە بوونە قوربانی

لە ئەمریکا ٦٢ کەس بە هۆی زریانەوە بوونە قوربانی


پەیامی کورد... لە ئەمریکا ٦٢ کەس بە هۆی زریانەوە بوونە قوربانی

لە ئەمریکا بەهۆی زریانی ئیان لە ویلایەتی فلۆریدا و کارۆلینای باکوور ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندە حکومی و تەندروستییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی زریانە بەهێزەکانی هەفتەی رابردوو لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا لەهەردوو شاری فلۆریدا و کارۆلاینای باکور لانیکەم ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دەستەی پزیشکانی فلۆریدا گیانلەدەستدانی ٥٨ کەسی بەهۆی زریانەکانەوە راگەیاند لەهەمان کاتدا حاکمی کارۆلاینای باکوور گیانلەدەستدانی چوار کەسی بەهۆی زرایانی ئیانەوە راگەیاند.

ئاماژەبەوەشکراوە، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە فلۆریدا لەماوەی رابردوودا گەیشتە ٤٤ کەس و خەڵکی شارەکە لە حاڵەتێکی دەروونی خراپدا ژیانیان بەڕێدەکەن و هەتا ئێستاش گەڕان بەدوای خەڵکانی بێسەروشوێن و رزگارکردنی گیرخواردووەکان بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە