بۆ چوارەمین جار، پەرلەمانی لوبنان شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵات

بۆ چوارەمین جار، پەرلەمانی لوبنان شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵات

پەیامی کورد... بۆ چوارەمین جار، پەرلەمانی لوبنان شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵات


پەرلەمانی لوبنان بۆ چوارەمین جار شكستیهێنا لە هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵات، کۆتایی ئەم ھەفتەیەش ماوەی سەرۆکایەتی "میشێل عەون" سەرۆکی ئێستای لوبنان کۆتایی دێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24-10-2022 کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی وڵاتەکە دەستیپێکرد، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی یەک لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبھێنن، جارێکی دیكە لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە شکستیھێنا.

بەر لە کۆبوونەوەکە، نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان رایگەیاندبوو، ھەوڵدەدات دوای کۆتاییھاتنی وادەی دەستوری میشێل عەون سەرۆکی ئێستای لوبنان، لە 31ـی ئەم مانگە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و سەرکردەی حزبەکان بانگھێشت بکات بۆ دانوستانێکی کراوە، کە رێگەخۆش بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و رێگەنەدان بە دروستبوونی بۆشایی سیاسی.

جێگەی باسە، تاوەكو ئێستا پەرلەمان چوار کۆبوونەوەی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان ئەنجامداوە، بەڵام بەھۆی بە دەستنەھێنانی دەنگی پێویست و نەبوونی رێککەوتنی سیاسی، سەرجەم کۆبوونەوەکان شکستیانھێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە