وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕکەرێکی بەهێزن و بەبێ ئەوان نەماندەتوانی لەسوریا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێزەر ناورت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە هاوپەیمانێکی بەنرخی ئێمەیە و لەرەققە ئەمریکا و هاوپەیمانان توانییان سەرکەوتن بەدەستبهێنن".
باسی لەوەشکرد، کە "هەندێک لەهێزەکانی هەسەدە کارەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان دژی داعش بەجێهێشتووەو چوون بۆ عەفرین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو شارە، کە ئەوەش هەموومانی نیگەران کردووە".
ناوێرت جەختیشیکردەوە، کە دەیانەوێت سەرنجەکە لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بێت تاوەکو بەتەواوی تێکبشکێت و لەناوببرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بۆ رووبهڕووبوونهوهی سوپای توركیا، كاروانێكی گهورهی شەڕڤانانی هێزهكانی سوریای دیموكرات، كه لهناوچهكانی رۆژههڵاتی سوریاوه بەڕێکەوتبوون، گهیشتنه عهفرین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە