پێشبینی دەکرێت ماکرۆن زیاتر ٥٧٪ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت

پێشبینی دەکرێت ماکرۆن زیاتر ٥٧٪ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت

پەیامی کورد... پێشبینی دەکرێت ماکرۆن زیاتر ٥٧٪ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت

دەنگدەرانی فەرەنسا بەمەبەستی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کرد.

لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا ئیمانوێل ماکرۆن و مارین لوپێن لە کێبڕکێدان.

نزیکەی ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگدەر لەو وڵاتە هەن و تا درەنگانی یەکشەممە ٢٤-٤ بەردەوام دەبێت، کۆمپانیاکانی ڕاپرسی لە دوای داخستنی سندووقەکان مەزەندەکانیان بۆ هەڵبژاردن دەخەنە ڕوو، بەڵام ئەنجامە فەرمییەکان لە ٢٧ی نیسان لەلایەن دادگای دەستوورییەوە ڕادەگەیەنرێت.

بەپێی ڕاپرسییەکان ماکرۆن ٥٧.٧٪ی دەنگەکان و لوپێنیش ٤٢.٥٪ی دەنگەکان بە دەست دەهێنن، جگە لە بەربژێرانی پارتی کۆماریی، پارتی سۆسیالیست و پارتی سەوز خۆیان بۆ خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە کاندید کردبوو.

جێی سەرنجە سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا نیکۆلا سارکۆزی و فرانسوا هۆڵاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا و ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدار و وەرزشوان و هونەرمەندی بەناوبانگ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنە سەر دەسەڵاتی لوپێن، پشتیوانی لە ماکرۆن دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە