پەیامی کورد ... سێ نووسەری کورد ''خەڵاتی مێهرەگان یان بەدەست هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ ی مەی براوەکانی خولی ١٩ و ٢٠ ەمینی خەڵاتی ''مێهرەگان'' ڕاگەێندرا و سێ نووسەری کورد توانییان ئەو خەڵاتە بەدەست بێنن.
براوەی بەشی ڕۆمانی زمانی دایکی، ''دوایین ڕۆژەکانی ژیانی هەڵاڵە'' لە نووسینی نووسەری کورد ''عەتا نەهایی'' کە ''ڕەزا کەریم مجاور'' وەریگێڕاوەتە سەر فارسی، وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت هەڵبژێردرا و خەڵاتی ''مێهرەگانی ئەدەبی بەدەست هێنا.
لەو بەشەی دابەشکردنی خەڵاتەکەدا هەیئەتی ناوبژیوانان بە کۆی دەنگ، ڕۆمانی ''کۆچی شامار'' لە نووسینی نووسەری دیکەی کورد، ''فەرهاد حەیدەری گۆران یان بە شایستەی وەرگرتنی باشترین ڕۆمانی هەڵبژێردراوی خەڵاتی ''مێهرەگان'' ناوزەد کرد.
هەروەها لە بەشی چیرۆکی درێژ و ڕۆماندا، یەکەمین ڕۆمان '' کتێبی خەم'' (کتاب خم) لە نووسینی ''عەلیڕەزا سەیفەدینی'' بە باشترین بەرهەم و ڕۆمانی ''ط'' لە نووسینی ''زاهید بارخودا'' نووسەری کورد، وەک دووەمین بەرهەم خەڵات کران.
هەر یەک لە نووسەرانی کورد ''عەتا نەهایی''، '' فەرهاد حەیدەری گۆران'' و ''زاهید بارخودا'' لە باشترین نووسەرانی کوردن کە هەر کامەیان لە بواری خۆیاندا توانییان براوەی ئەو خەڵاتە بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە