پەیامی کورد … سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (ئیرنا) لەو سەفەرەدا هاوکات شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری کە پێکهاتوون لە حەوت وەزیر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هاوڕێیەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی پرسی دوو لایەنەی نێوان عێراق و ئێران و پرسەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە پێکەوە گفتوگۆ بکات.
ئەمە دووەمجارە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات و لە کاتی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیر ڕێکەوتی 21/7/2021 یەکەم سەفەری دەرەوەی بۆ وڵاتی ئێران بوو.
ئەم سەردانەی کازمی لە کاتێکدایە ئەمریکا بەڵێنیان داوە تاکوو کۆتایی ساڵی 2021 هێزە سەربازییەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و لە بەرامبەردا هێزە ڕاوێژکارییەکانی زیاتر بکات.
سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئێران تەنیا یەک ڕۆژ دەخایەنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە