هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ڕابردووی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، عەلی زوڵفی، چالاکی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی دادگای عەلی زوڵفی مانگی پووشپەر بەرێوە چووە و ئەم حوکمە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" بەسەریدا سەپێندراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێی ڕاگەیەندراوە.

عەلی زوڵفی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانی لاوانی کورد و لەگەڵ نزیکەی ٢٠ هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەستبەسەر کرا.

عەلی زولفی دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر بووندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە