پەیامی کورد... درۆنێک لە شارباژێر ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج
کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان-ی سەر بە قەزای شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی کردە ئامانج.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێر هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج هی چەکدارانی پەکەکەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژراو و بریندار نییە، بەڵام دوای روداوەکە تیمەکانی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە