پەیامی کورد ... ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەێندراوێکدا بڵاوکرایەوە کە مانۆڕێکی سەربازیی گەورەی سووپای ئێران لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە زه‌ریای هیندبەڕێوەدەچێت.
بەپێی لێدوانێکی توره‌ج حه‌سه‌نی موقه‌ده‌م، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیاندووە، “سووپای ئێران له كۆتایی مانگی شۆبات مانۆڕێکی سەربازی له باكووری زه‌ریای هێند بەجێدەگەینێت”.
هاوکات حه‌سه‌نی موقه‌ده‌م ئاماژەی بەوەش کردووە کە به به‌شداری كۆپته‌ری هێرشبه‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، میكانیزمی جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی، یه‌كه ژێرده‌ریاییه‌كان، و هەروەها چه‌ندین چه‌كی نوێ ئەنجام دەدرێت.
جێگای باسە کە مانۆڕه‌كه له زه‌ریای هیند ئه‌نجام ده‌درێت كه سەرەتا ده‌چنه كه‌نداوی عه‌ده‌ن دواتریش لە نۆكه‌ندی سوێس و ده‌ریای سپی و ده‌ریای چین و به ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا رێدەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە