پەیامی کورد ... بەغدا پێشوازی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و دەوحە دەکات
وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق هەواڵی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستانی سەعوودی و قەتەری بەرز نرخاند و پێشوازی لێکرد و هەروەها هەوڵەکانی کووەیت ی لەم بوارەدا بەرز نرخاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک فۆئاد حسێن وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، بە شەورای هاوکاری گەلی کەنداوی فارس بە هۆی سەرکەوتنەکانی دانیشتنی ئەم دواییەی سەرانی ووڵاتانی ئەندامی ئەم شەورایە کە ئێوارەی سێشەممە ی ڕابردوو لە ژێر ناونیشانی " دانیشتنی سەرانی سۆڵتان قابووس و شێخ صەباح " لە شاری " العلا " لە باکووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سەعوودی بەڕیوەچوو ، پێرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند .
حسێن لەم بەیاننامەیەدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە " گەڕانەوەی پەیوەندی نێوان عەرەبستان و قەتەر بۆ چوارچێوەی سرووشتی خۆی " پێشوازی دەکەن و ووتی : هەوڵەکانی کووەیت لەم ڕاستایە کە بووەتە هۆکاری ئاشتی گشتگیری نێوان هەردوو لایەنەکە زۆر بەرز دەنرخێنین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە