بەپەلە ... شەڕی جیهانی سێهەم لە کوێوە دەست پێدەکات

بەپەلە ...  شەڕی جیهانی سێهەم لە کوێوە دەست پێدەکات

پەیامی کورد ...  لە ساڵی ٢٠١٩ دا ناوچەگەلی " گەرم " یانی ئەو جێگایەی کە شەڕی جیهانی سێهەم دەست پێ بکات ، دەریای چین ی باشووری ، ئۆکراین ، خەلیجی فارس و شبە جەزیەرەی کۆریا دەبن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پرۆفیسۆری کۆلێجی سەربازی ئەرتەشی ئەمریکا ڕابێرت فارلی لە مەجەلەی " ناشناڵ ئینترێست " لەمبارەوە نووسینێکی بڵاو کردەوە .

یەکێک لە گەرمترین خاڵەکان بە باوەڕی فارلی ، دەریای چین ی باشووری یە کە لەوێ تێکهەڵچوونی نێوان ئەمریکا و چین کە پێکەوە شەڕی تیجارییان هەیە ، دەست پێدەکات . لە ئێستادا شەڕ لە چوارچێوەی گەمارۆگەلی ئابووری و قسە لە سەر باجە گۆمرۆکییەکانە بەڵام لەگەڵ خراپتر بوونی پەیوەندییە دوو لایەنەکان ، تێکهەڵچوون لەوانەیە لەم چوارچێوانە دەربچێت .

شوێنی دیکەی دەست پێکردنی شەڕی جیهانی ، ئۆکراینە . ئەو بە بیرهێنانەوەی ڕووداوی ئەم دواییانە لە جەزیرەی کەرچ ، پەرەگرتنی ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا جەخت دەکاتەوە .شوێنی سێهەم بە باوەڕی ئەم پڕۆفیسۆرە خەلیجی فارس ە .

گەورە بوونی ئاڵۆزییەکان بە بۆنەی فشاری ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەروەها تێکهەڵچوونەکان لە یەمەن و سووریا . بە هەژمار کردنی گرینگی ستراتیجی ناوچەکە ، ڕوودانی هەرجۆرە ناسەقامگیری لەوانەیە ببێتە هۆی شەڕی نێوان ئەمریکا ، ڕووسیا و چین .

شوێنی چوارەم شبە جەزیرەی کۆریایە کە تەنانەت هەوڵە ئاشتی ئامێزەکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور هێشتا مەترسی شەڕی نێوان واشینتۆن و پیونگ یانگ لە هەر ئان و ساتێکدا بوونی هەیە . هەروەها جیاوازی بیروباوەڕەکانی نێوان چین و ژاپۆن یش هەروەها ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات .

ئەم نووسەرە دەنووسێ کە خراپتر بوونی پەیوەندی بەرامبەری چین و ئەمریکا دەبێتە هۆی چارەڕەشی لە داهاتوودا و هەر ناوچەیەکی دیکەش لەوانەیە ببێتە ئەم خاڵە گەرمەی کە بوونی هەیە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە