شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د:كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ شاڵاوی كوڕی به‌پشتیوان و هاودیدی به‌رهه‌م ساڵح ناوزه‌دده‌كات
شاناز ئیبراهیم سەبارەت بە دانانی شاڵاو کۆسرەت جەختی لەوە کردووەتەوە: “دانانی که‌سێکی بێ ئه‌زموونی نه‌شاڕه‌زای به‌سته‌زمانی پاڵپشت و داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خستی هاودید به به‌رپرسی یه‌ک له گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی و کردنی به که‌سی یه‌که‌می حزبی، له شاری قه‌ڵا و مناره‌دا، جگه له بێڕێزیکردن به‌رامبه‌ر به خه‌بات و ماندووبوونی سه‌دان کادیر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و شار، هچیتر نیه.
بە گوتەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، “یه‌کێتیه‌کان هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌زانن” و به‌ڵێنیان داوه که “تۆڵه‌ی به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌کان و ناڕه‌وایی و نادادپه‌روه‌رییه‌کان و هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسییه بێ ده‌نگه‌که‌مان له یه‌کێتی نه‌که‌نه‌وه و یه‌کێتی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان لێک جیا کردوه‌ته‌وە.
هاوکات تۆمەتی پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانێتییەکەی بەرهەم ساڵحی داوەتە پاڵ کۆسرەت ڕەسووڵ کە بە “هاودید” باسی لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ناوهێنانی کادیر و هەڵسووڕاوانی هاوپەیمانێتییەکە و نووسیویەتی: “هیوادارم کاکی جێگر، هه‌ر به هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێی دراوه، به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار و بێ به‌ری بوونی خۆی له هاودید ڕابگه‌یێنێت و سنوورێک بۆ داروده‌سته‌که‌ی دابنێت که به پاره و سه‌یاره و بڕیاری جه‌نابی، کامپه‌ین بۆ کرمه‌که‌ی ناو جه‌رگی یه‌کێتی ده‌که‌ن و ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی وه‌ک جێگرێکی راسته‌قینه‌ی حزبی شه‌هیدان جێبه‌جێ بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە