حوکمی سێدارەی سێ گەنجی مەهابادی بە تاوانی کووشتنی ئەنقەست لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای پشکنینی پزیشکی یاسایی، حوکمی سێدارەدانی سێ گەنجی مەهابادی بە ناوەکانی ”کەماڵ ئەسغەری، دانیال دیوانی ئازەر و دانیال زەینولعابدین بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ، پەسەند کرا.
ئەو سێ گەنجە " ١٤ مانگ پێش "، یەکێک لە هاورێیانی خۆیان بەناوی سادق بەرمەکی، تەمەن ١٩ ساڵانیان بە شێوەیەکی دڕندانە، کوشتبوو و تەرمەکەیان گڕ تێبەردابوو و هاوکات فیلمیان لێ هەڵگرتبوو.
کەسی چوارەمی ئەو دۆسیەیە حوکمی ١٠ ساڵ بەندی بەسەردا سەپێندرا.
حوکمی لە سێدارەدانی ئەو سێ گەنجە لە حالێکدایە کە یەکێک لەوان بە ناوی دانیان زەینولعابدین لە کاتی تاوانەکە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە، هەروەها پێشتر بەرپرسێکی دەزگای دادوەریی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئەو گەنجانە بە هۆی خواردنەوەی مەشرووب لە حالی ئاسایی خۆیان نەبوونە، بەو حاڵەش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە