پەیامی کورد ... لە نەینەوا بۆبمبێک بە کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتەقێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە لە لە نزیک گوندی شاقولی سەر بە شارەدێی بەرتللە لە رۆژهەڵاتی مووسڵ،بۆمبێک بە کاروانێکی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) تەقییەوە.
عەقید مازن بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی نەینەوا راگەیاند، بۆمبێک بە کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی رێکخراوی فاودا تەقیوەتەوە بەهۆیەوە دوو کارمەندی عێراقی بریندار بوون کە لەگەڵ رێکخراوەکە کاری دەکرد.
باسی لەوەشکرد پێدەچێت بۆمبەکە پاشماوەی تقەمەنیەکانی داعش بێت کە لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان ھەولێر و موسڵدا تەقیوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە