پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە گرفتی گاز لە هەولێر .
قائیمقامی هه‌ولێر جه‌ختده‌كاته‌وه، بڕی پێویستی گاز له كارگه‌كانی گازی پارێزگاكه‌یاندا هه‌یه و ده‌شڵێت "ئاگاداری هیچ گرفتێكی نێوان كۆمپانیاكانی هێنانی گاز نین".
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رێگریكردن له كۆمپانیاكانی بردنی گازی شل بۆ هه‌ولێر، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند، له‌ئێستادا غازی شل له كارگه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی هه‌ولێردا هه‌یه و گاز فرۆشه‌كانیش له كۆڵانه‌كانی شاردا دابه‌شی ده‌كه‌ن.
ناوبراو ڕه‌تیكرده‌وه ئاگاداری هیچ گرفتێكی ئه‌و كۆمپانیایانه بێت، كه گازی شل بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ن و باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك هه‌بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام گاز بۆ هه‌ولێر دێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە