پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناسنامەی سێ سەربازە کوژراوەکەی تەقینەوە خۆكوژیەكەی هەفتەی رابردوی ئاشكراكرد كە لە مەنبج-ی باكوری سوریا لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش-ەوە ئەنجامدرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەێندراوێکدا ناسنامە و پلەی سێ سەرباز لەو سەربازانەی بڵاوكردوەتەوە كە لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی ڕۆژی چوارشەممەی سوریادا كوژراون.
لە ڕاگەیاندنەكەدا هاتوە ، سەربازێكی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریكی و سەربازێكی پێشوتری هێزی تایبەتی دەریایی ئەمریكی لەناو چوار سەربازە كوژراوەكەی تەقینەوەكەی چوارشەممەی ڕابردودان.
بەڵام ناوی سەربازی چوارەم ئاشكرا نەكراوە كە خانەنشین بووە و لە یەكێك لە كەرتە تایبەتەكاندا كاری كردووە.
ئەو هێرشە خۆكوژییە نزیکەی مانگێك دوای بڕیاری لە ناكاوی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دێت بۆ پاشەكشەپێكردنی هێزەكانی لە سووریا کە ڕایگەیاندبوو، داعش کۆتایی پێهاتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە