١٠ کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوون

١٠ کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوون

پەیامی کورد     ...    ١٠ کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی بریندار بوون
کاتژمێر ٢ی شەوی دووشەممە ١١ی مەی ٢٠٢٠ ، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە جۆری پراید لە جاددەی هەورامان، ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەهۆی ئەو ڕووداوە، ئەو ١٠ کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان کراون.

ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە