پەیامی کورد ... ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا سەبارەت بە ئەگەری نوقم بوونی بەغدا بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی بارینی بەهێز و هاتنە سەرەوەی ئاوی دیجلە هەڵوێستیان وەرگرت.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەهرەین، سەعد موتەلیبی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا سەبارەت بە هەواڵی پەوەندیدار بە ئەگەری نوقم بوونی بەغدا بە هۆی بارینی بارانی زۆر و لافاو و هەروەها هاتنە سەرەوەی ئاوی دیجلە هەڵویستی وەرگرت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێژەی ئاوی ئازاد بوو لە ئاوبەندە باکوورییەکان بووەتە هۆی هاتنە سەری ئاوی ڕۆخانەی دیجلە. مەترسی بنەڕەتی لە پارێزگای دیالەیە و بەغدا ئەمنە و دۆخەکە تا ئێستا لە کۆنترۆڵ بووە. ئیدارەی پاریزگای بەغدا بە هاوکاری وەزارەتی کاروباری ئاو و حەشدی شەعبی گرووپێکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی پرسەکە پێک هێناوە.
لە لایەکی تریشەوە موشتاق شمری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداش وتی: ئاو نەهاتووەتە ناو ناوچە نیشتەجێیەکان و بەغدا سەرەڕای هاتنی شەپۆلی بارینیش ناچێتە ژێر ئاوەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاستی ئاو لە برێک لە ناوچەکانی بەغدا بە تایبەتی ناوچەی ڕسافە هاتووەتە سەر. مەترسی هاتنە سەری ئاو لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بە هۆی بارینی بەخوڕەوە بەرز دەبێتەوە چوونکە ڕیژەی ئاوی ئازاد بوو لە بەندئاوەکانی مووسڵ و سامەڕا زیاد دەبێتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە مەترسی نوقم بوونی بەغدا بوونی نییە بەڵام بڕێک ناوچەکانی نزیک بە دیجلە وەکوو ئەعزەمیە، مەدائێن، کەڕرادە و جادریە مەترسیان لە سەرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە