جۆرج بۆشی باوک ، چل و یەکەمین سرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن پۆست ، جۆرج بۆشی باوک دوای ماوەیەکی درێژ لە تێپەڕاندنی نەخۆشی لە تەمەنی ٩٤ ساڵی کۆچی دوایی کرد .
جۆرج هێربێرت واکێر بۆش ، چل و یەکەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە حزبی کۆماری خوازەکان لە نێوان ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٩٣ بوو . بۆشی یەکەم لە دەورانی سەرۆکایەتی ڕیگان لە پۆستی جێگری ئەو خەریکی کار و چالاکی بوو .
بنەماڵەی جۆرج بۆش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هەواڵی کۆچی دوایی جۆرج بۆشی باوکیان ڕاگەیاند .
باربارا ، هاوسەری جۆرج بۆش یش هەروەها لە ١٧ ئەیپریلی ئەمساڵ لە تەمەنی ٩٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد .ووتەبێژی بنەماڵەی بۆش ڕایانگەیاندبوو کە جۆرج بۆش ڕۆژێک دوای مەراسیمی هاوسەرەکەی بە هۆی ئیلتیهابی خوێنی لە نەخۆشخانە داخیل کرابوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە