پەرلەمانی بەریتانیا رێككەوتنی برێكزیت-ی پەسەندكرد

پەرلەمانی بەریتانیا رێككەوتنی برێكزیت-ی پەسەندكرد

پەیامی کورد    ...    ڕێکەوتنی برێگزیت پەسەند کرا و بە زۆرینەی دەنگ، پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەیاسای رێككەوتنی چوونەدەرەوەی ووڵاتەكەیان لە یەکیتی ئەورووپا " برێكزیت " پەسەندكرد، كە بۆریس جانسن، سەرۆك وەزیرانی ووڵات ئامادەی كردبوو.
لە پرۆسەی دەنگدانی  یەكەمدا سەبارەت بە برێكزیت، پرۆژە یاساكە ٣٥٨ دەنگی پەرلەمانتارانی بەرامبەر ٣٤٨ دەنگ بەدەستهێنا و بەو پێیەش بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا یەكەم سەركەوتنی لەنێو پەرلەماندا بەدەستهێنا.
سەركەوتنی جانسن لە یەكەمین پرۆسەی دەنگداندا بۆ پرۆژە یاساكە كە تایبەتە بە چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا و وادەی دیاریكراو تێیدا ٣١ی مانگی كانونی دوەمی ٢٠٢٠ە، رێگە بۆ جانسن خۆشدەكات تا سەبارەت بە رێككەوتنەكە لەگەڵ ووڵاتانی ئەندام لە یەکیتی ئەورووپا كۆببێتەوە و دوا وادە بۆ چوونەدەرەوە لە یەكێتیەكە دیاریبكەن.
هەنگاوی دواتر وەرگرتنی ڕەزامەندی شاژنە ئێلیزابێسی دووهەمە ، پاش رەزامەندبوونی شاژن لە پەرلەمان بە شێوەیەكی تەواو بڕیار لەسەر پڕۆژە یاساكە دەدرێت و بەریتانیا دەتوانێت بە فەرمی لە یەکیتی ئەورووپا بچێتە دەرەوە، كە ماوەی ٤٧ ساڵە لەو یەکیتییەدا ئەندامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە