+ ڤیدیۆ ... زۆڵم و زۆرداری و ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران کەسانی کەم ئەندامیش دەگرێتەوە

+   ڤیدیۆ    ...   زۆڵم و زۆرداری و ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران کەسانی کەم ئەندامیش دەگرێتەوە
پەیامی کورد     ...   زۆڵم و زۆرداری و ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران کەسانی کەم ئەندامیش دەگرێتەوە

شارەوانی شاری مەراغە لە ئێران ، دووکانی "مام حسێن" ی دەڕووخێنێت.

لەم ڕۆژانەدا گرتەڤیدیۆیەک لە پیاوێکی کەم ئەندام بڵاوبوەتەوە کە لەسەر وچاوی خۆی دەکوتێت و بە زمانی بەستراو نەفرەت لە کۆماری ئیسلامی دەکات.

ئەم هاووڵاتییە خەڵکی مەراغەیە، و هەر لە منداڵییەوە هەتیم بووە و بە کەم ئەندامی دووکانێکی چکۆلەی هەبووە کە ڕۆژنامە و جگەرەی تیایدا فرۆشتووە، ئێستاش شارەوانی مەراغە، دوکانەکەی وێران کردووە و ڕزق و ڕۆزی بڕیوە.

کۆماری ئیسلامی خەمی ماڵ و کەسابەت و خۆشبژێوی خەڵکی سووریا و لۆبنان و یەمەنی هەیە و دژایەتی ڕاستەوخۆی خەڵکەکەی خۆی دەکات و هەموو ئێرانییەک دیلی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیین.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە