پەیامی کورد... کەشتییە ئاسمانییەکەی رووسیا بەر رووی مانگ كهوت و تێكشكا
ئاژانسی رۆسکۆسمۆس بڵاویکردەوە، دوینێ 19ی مانگ کاتژمێر 2:57 خولەکی پاشنیوەڕۆ پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی ئاسمانی لونا-25 پچڕاوە.
ئاژانسی رۆسکۆسمۆس رووسی له راگەیەندراوێکدا ئاماژهی بهوه كردوه، کەشتییەکە بەر رووی مانگ کەوتووە و تێکشکاوە و کۆمیسیۆنێکی تایبەت بەدواداچوون بۆ تێکشکانی کەشتییەکە دەکات.
رۆژی 11ی ئاب دوای 47 ساڵ ئاژانسی رۆسکۆسمۆسی رووسی کەشتی ئاسمانی لونا-25ی رەوانەی سەر مانگ کرد و بڕیاریشبوو کەشتییەکە 23ی ئاب بە مەبەستی گەڕان بەدوای ئاو لە جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە