پەیامی کورد ... جەبار یاوەر: رێکەوتنە ئەمنییەکانی نێوان هەولێر و بەغفدا دوای جێژن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
ئه‌مینداری گشتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانی كردووه، ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌نووسیدا گوتى: "له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووی نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا بڕیار درابوو سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی (خانه‌قین، كه‌ركووك، مووسڵ و مه‌خموور) دروست بكرێن".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشنیازانه كرا، كه خودی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشكه‌شی كردبوون.
ڕێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه له نێوان لێژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لێژنه‌ی هاوشێوه‌ی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان واژۆ كراوه.
له دوای ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه، تا ئێستا ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ی بڕیاربوو دابمه‌زرێن، دانه‌مه‌زراون و هیچ هێزێكی هاوبه‌شیش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپا بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان دروست نه‌كرا.
له نوێترین پێشهاتدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا لێژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕاسپاردووه ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو كارا بكرێن.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، شاندی عێراقی ڕۆژی 9ى ئه‌م مانگه به سه‌رۆكایه‌تیی قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون دوای جه‌ژن ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه، چاره‌سه‌ری نموونه‌یی بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی پێشمه‌رگه و سوپایه بۆ پاراستنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە