تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت

تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ماوەی نزیکەی (١١) کاتژمێر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، کە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی به‌یانییه‌وه‌ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە تونێلی دەربەندیخان راگیراوە و بڕیارە تا کاتژمێر (٧)ی ئێوارەی ئەمڕۆ بخایەنێت.

ئاشکراشیکردووە، کە "هۆکاری داخستنەکە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی هێڵی کارەبای خەتی یانزە دەبێ کە چەند ساڵێکە خراپ بووە، هێڵەكەش لە قەزای دەربەندیخانەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری دەچێت".

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، "ئێستا تیمەکانی کارەبا خەریکی چاککردنی هێڵەکانی کارەبان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە