سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندامپەرلەمانی ئەو حیزبە کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە زیندانی ئێدیرنەدایە و لە ئێستاشدا بەربژێرە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە بڕیارە لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، لە توویتێکدا نووسیویەتی: "داواکاریی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ئاشکراکردنی سامانەکەیان گەیشتە منیش، منیش سامانەکەم ئاشکرا دەکەم:
موڵکێک بە بەهای 300 هەزار لیرەی تورکی
ئوتومبێلێکی مۆدێل 2013 بە بەهای 55 هەزار لیرە
سەدان پەڕتووک و هەزاران نامە
بڕوانامەیەکی دیبلۆمیش”
لە کۆتایی توویتەکەشیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش نیشانەیەکی خەنینی داناوە.
هاوپێچ لەگەڵ توویتەکەیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕوانامەی دەرچوونی لە کۆلێژی مافی زانکۆی ئەنقەرە و فۆڕمە واژۆکراوەکەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی داناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە